
ڕاووچی ڕەش
- ڕەیتینگ : 6.4
- کات : بۆ هەر ئەڵقەیەک ٢٤ خولەک
- ساڵ : 2021
شارستانیەتی مرۆڤایەتی چیتر لە دەوری ئاگردا ناسوڕێتەوە، بەڵکو لەبری ئەوە ئێستا لێی دەترسن. دووبارەبوونەوەی شەڕەکان بایۆلۆجی مرۆڤی گۆڕیوە و ئێستا مرۆڤەکان کاتێک لە بڵێسەی سروشتی نزیک دەبنەوە لەخۆیانەوە دەسوتێن. وە لەگەڵ ئەوەشدا سەرچاوەیەکی نوێی وزە هەیە کە ڕێگری دەکات لە ڕووخانی کۆمەڵگا: مادەیەکی شێوە بەرد کە بۆ بەرهەمهێنانی ڕووناکی و هەڵم بەکاردەهێنرێت کەلە لەناو جەستەی دڕندەکاندایە لە نێوان چەندین دارستاندا. ئەوانەی ئەرکی کۆکردنەوەی ئەم سەرچاوە بەنرخەیان پێ سپێردراوە پێیان دەوترێت ڕاوچی ئاگر. تۆکۆ، کچێکی گەنجی گوندیە، لەلایەن ڕاوچییەکی ئاگرەوە لە دڕندەیەکی دارستان ڕزگاری دەبێت کە لە کاتی چالاکییە پاڵەوانیەکەی دەمرێت. دوای ئەوەی سەگی ڕاوچیەکە بە ناوی کاناتا برینەکەی چاک دەبێتەوە، خێزانەکەی کچەکە دەینێرن بۆ پایتەخت بە مەبەستی گەڕاندنەوەی کاناتا و داسەکەی ڕاووچی ئاگر بۆ کەسوکارەکەی. وە لە شوێنێکی دیکەدا کوڕی ڕاوچی ئاگرەکە کوشی و خوشکەکەی لەلایەن خێزانێکی دەوڵەمەندەوە بەخێو دەکرێن. کوشی چەند ڕاستییەک دەزانێت کە پەیوەندی بە بنەماڵەی شاهانەی دەسەڵاتداری وڵاتەوە هەیە. ئەو لێکۆڵینەوەیەکی نهێنی لەسەر بەردێکی ئاگرینی تایبەت ئەنجام دەدات کە باوکی کۆچکردووی دۆزیویەتیەوە، ئەمەش پێشبڕکێیەک لە نێوان دەسەڵاتدارانی وڵات و ئەوانەی هەوڵی ڕزگارکردنی مرۆڤایەتی لە کۆتایی دەدەن، دەستپێدەکات.
ئەکتەران : میکاسی کۆنۆ - شۆیا لاشیج
ژانەر : سەرکێشی - دراما - فانتازیا
وەگێڕان : بەڵێن سامان
تەکنیک : بەڵێن سامان